2018/01/01

پارێزەر - Parezer

#Kurdish APK
پارێزەر - Parezer Apk
بەرنامەیەک بۆ کۆنترۆڵ کردنی مۆبایلەکەت لە دورەوە بە کورتە نامە (SMS)


لە حاڵەتی دزین یان ون بونی مۆبایلەکەت دەتوانی لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە لە دورەوە مۆبایلەکەت 
قفڵ یان فۆرمات بکەی، یان ئەگەر لەسەر صامت Silent بوو دەتوانی دەنگەکەی بکەیتەوە.



• ئەگەر مۆبایلەکەت لی دزرا و ویستت لە دورەوە قفڵی بکەی ئەوا بە مۆبایلیکی تر کورتە نامەیەک بۆ ژمارەی مۆبایلە دزراوەکە بنێرە و تێیدا تەنها کۆدی قفڵ کردن کە لە بەرنامەکەدا دیاریت کردوە پاشان بۆشاییەک پاشان وشە نهێنیە تازەکە کە دەتەوێ مۆبایلەکەی پێ قفڵ بکەی بینوسە .
بۆ نمونە ئەگەر بەرنامەکەت چالاک کردبوو و کۆدی قفڵ کردنت لە بەرنامەکە بە 2468 دانا بو وە مۆبایلەکەت دزرا و ویستت لە دورەوە قفڵی بکەی بە رەمزێکی نوێ بۆ نمونە (Ranjdar) تا کەس نەیکاتەوە ئەوا مۆبایلێکی تر بێنە و کورتە نامەکەیەک بەم شێوەی خوارەوە بنێرە بۆ ژمارەی مۆبایلەکەت و تێیدا بنوسە:



2468 Ranjdar



وریابە تەنها یەک بۆشایی لە نێوان دو وشەکە دەبێ هەبێ،، بەم شێوە مۆبایلە دزراوەکە لەگەڵ گەیشتنی نامەکە راستەوخۆ قفڵ دەبێ و تەنها بە وشەی Ranjdar دەکرێتەوە



تێبینی : دەتوانی لەجیاتی وشەی Ranjdar هەر وشەیەک یان ژمارەیەکی تر بە دڵی خۆت دابنێی



• بو فۆرمات کردن : تەنها کۆدی تایبەت بە فۆرمات کردن بە کورتە نامەیەک لە مۆبایلێکی ترەوە بنێرە بۆ ژمارە مۆبایلەکەی خۆت.



• بۆ لابردنی Silent (صامت) : تەنها کۆدی کردنەوەی دەنگ بە کورتە نامەیەک لە مۆبایلێکی ترەوە بنێرە بۆ ژمارە مۆبایلەکەی خۆت.



• چۆن ئەم بەرنامەیە بسڕمەوە؟
بە هەڵبژاردنی ( سرینەوەی بەرنامەکە ) لە لیستی تەنیشت دوکمەی (یارمەتی).



• بەرنامەکەم شاردوەتەوە، چۆن بیکەمەوە؟
لە مۆبایلەکەی خۆتەوە تەلەفۆن بکە بۆ ژمارەی کۆدی قفڵ کردن . بەرنامەکە دەکرێتەوە



تێبینی
• ئەگەر بەرنامەکەت چالاک کردبێت ناتوانی راستەوخۆ لە لیستی بەرنامەکانەوە ئەم بەرنامەیە بسڕیتەوە.
• ئەگەر بەرنامەکە چالاک نەکرابێ ئەو کردارانەی سەرەوە ئەنجام نادرێن.
• ئەگەر مۆبایلەکە خۆی قفڵیش بێت، کردارەکان ئەنجام دەدرێن (بە مەرجێک بەرنامەکە چالاک بێت).



لینکی داگرتن

لینکی داگرتن لە Play Store


• دروستکراوە لەلایەن ڕەنجدەر عبدالکریم
www.facebook.com/ranjdar.a.karim



••••• ئەگەر بەرنامەکەت بە دڵە تکایە بە پێنج ئەستێرە هەلسەنگاندنی بۆ بکە



تێبینی یاسایی : 
من (ڕەنجدەر عبدالکریم ) وەک ( دروستکەری بەرنامەکە ) بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نیم لە هەر روداوێکی نەخوازراو کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی (یان نەزانینی بەکار هێنانی) ئەم بەرنامەیە رو دەدات..بەکار هێنانی بەرنامەکە لەدەرەوەی سودی تاکە کەس و دابەزاندنی ئەم بەرنامەیە لە هەر ئامێرێک کە هی خۆت نەبێت بە بی پرسی خاوەنەکەی . کارێکی نا یاساییە..(جگە لە چەند حاڵەتێکی تایبەت نەبێت.)





for Android official Trailer





Previous Post
Next Post